Full name: م نجم الدین هادی محمد سعيد
Gender: Male
Phone Number: 07501929269 یان 07701487355
Certificate type : Master , in : معهد العالي للتخطيط الحضري والأقليمى (خاص للتعليم العالي) ,in :uDvhr
Academic title: Lecturer
College: Human Sciences
Department: Geography
Date of starting teaching: 2010-01-02
Number of years experience: 11سال و6 مان�
Administration Position: , from :
Working type of UOH: Fulltime
Date of birthday: 1964-07-01

Teaching Philosophy: من وەک مامۆستایەک پرۆسەى فێرکردن یان ڕاستر بڵێم فێربون بەشێوە فراوانەکەى لە خوێندنى زانکۆی و خوێندنى باڵا بەتەنها بریتیە نیە لەو بابەتانەى کە لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئامادەکراو یان دانراو لەلایەن دەزگاى تایبەت وەک هاتوو لە خوێندنى بنەڕەتى و ئامادەیى بەڵکو پێویستە جۆرێکى تر مامەڵە بکرێت لەگەڵ ئەم زاراوانەدا واتە سەربارى ئەو پرۆگرامانە پێویستە خوێندکاران هان بدرێن یان ئاراستە بکرێت بۆ بەشداریکردنێکى زانستى لە پرۆسەى وانە وتنەوە و خوێندندا ئەمەش لەڕێگەى بەشێک لە بابەتەکانى خویندنى ئەو سالەى تەنها ناونیشانە سەرەکى و لاوەکیەکان بدرێت پێیان و خوێندکاران ڕاسپێررێن بە ئامادەکردنى ئەو بابەتانە ئەویش لە ڕێگەى پێدانى سەرچاوە سەرەکى و هى تر بە خوێندکاران ئەمەش باشترە بە شێوە گروپ بێت با گروپەکانیش بچوک یان مام ناوەندبن، لەرێگەى ئەمەشەوە کارى تیم و هەماهەنگى تێیاندا بەرجەستە دەبیت بەمەش ئەو خو یان سیفەتەى کە خوێندکارى گەنج (کۆر بێت یان کچ)بەشێوەیەک هەلگرێتى چونکە پیشتر لە چوار چێوەى ماڵەکانى خۆیاندا پرۆسەى خوێندنیان کردووە، بەڵام لە زانکۆ زۆربەیان دوور لە مالەکانیانن بەمەش خویندن وفیربوون بەشدار دەبیت بە پتەوکردنى گیانى هاورێیەتى و پێویست بوون بەیەک لە کاتەکانى تریشدا، لەلایەکى تر پێویستە مامۆستا زیاتر ئاڕاستەکەر و هاوکار بیت لەکاتى وانەوتنەوەدا واتە هەلى زۆر بدات کە خوێندکارەکان بەشداربن و وەک وەرگر دانەنیشن و بەشدار بن وە هانى ئەوەیان بدات پرسیار بکەن و ووتوێژ بکەن و ڕاى خۆیان دەربڕن، لە لایەکى تر لە کاتیک بۆ کاتێکى تر بابەتێک لە چوار چیوەى بابەتەکان بکات بە کارى ماڵەوە ئاراستەیان بکات بە ئامادەکردنى و دواتر پیشکەشکردنى وەک پەیپەر نمرەى لەسەر دابنێت و وەک هەلسەنگاندن بەکاریبهێنیت ئەویش دواى تاوتێکردن لەگەل خوێندکارەکانیدا. پێویستە مامۆستا هانى خوێندکاران بدات کە زیاتر بخوێننەوە بەتایبەتى ناونیشانە گرنگەکان کە بابەتى بنچینەین لە بابەتى وانەکەدا کە پیویستە بیزانن و لە بیرهێنانەوەى مەودا مام ناوەند و دووردا بمینێتەوە، مامۆستا ئەو شێوازەى بەکاریدەبهینێت لە کاتى وانە ووتنەوەدا کە خوێندکارانى وا ئامادە دەکات یان ڕایاندەهێنێت کە پرسیاکەر وتاوتیکەربن نەک کەسیکى تەنها وەرگر زانیارى بەبى ئەوەى نەزانێت ماناى ئەو بابەتە چیە؟ بۆ چ مەبەستێک بەکاردەهێنریت؟ بەمەش لە داهاتوودا ئەو فەلسفەیەى بەکاریهیناوە لە کاتى مامەلەکردن لەگەلیاندا کەسایەتى واى لاى خویندکارەکانى بەرجەستەکردووە کە کەسى باش و ئەکتیف و بەسود بن بۆ ئەو کۆمەڵگایانەى دەچنەوە ناوى، بەدەر لە بابەتى پسپۆرى خۆیان لە کایەکانى ترى ژیانى لە کۆمەلدا بەسود و کارادەبن.